![]()
پست الکترونیک آرشیو مطالب آرشیو مطالب
جستجو
پیوندها
پیوندهای روزانه
آمار وبلاگ
افراد آنلاين:
تعداد بازديدها: RSS
Oneline users :
|
به خیر هاتن
له نیو خه لک ته نیام و به ته نیاش خه لکیکم بۆ مه‌هاباد
شاره‌كه‌م، به‌ندی دڵم، ئه‌ی باغی من!
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ساوایه‌تیم، سابڵاغی من دڵ به هیوات لێده‌دا، لانكی دڵی تۆ له وه‌رزی یادی من دا سه‌رچڵی ببیه ناڵه‌م، من له سوێیانت گڕام من له تۆ بووم و له یاران دابڕام دووره یارم، دووره یارم، دووره یار ڕاونراو و ده‌ركراو و دووره شار دڵ مه‌گۆڕه، لێم مه‌تۆرێ، یاری تۆم ڕووگه‌كه‌م! كوێستانی دڵ! ئه‌ی زێدی خۆم! هێدی پاییزی 1991 ![]() |+| نوشته شده توسط کچانی کورد در سه شنبه هفتم فروردین 1386 ساعت
سروه ی به یانی
تو وه کوو سروه ی به یانانی به هاری تو له له شما گیانی سووکی نادیاری بو شه وی خوشی و نه خوشیم یادگاری ره مزی ئینتراری
تو جریوه ی دارستانی جی ژوانی بو هه سیره ی به رزی ئاواتم سریوه ی چه نده جوانی گیانه که م جاران که ئه تکوت پیکه نینت زایه له ی سه وزی شه تاوه چاوی شینت گومی مه ندی په ر له ماسی زه رد و سووری به ر هه تاوه ئیسته بو وا شوره بی برزانگی نه رمه ت ده وری داوه بو چی گه رمایی روانینت نه ماوه ؟
|+| نوشته شده توسط کچانی کورد در سه شنبه هفتم فروردین 1386 ساعت
ته وار
هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ!
با ئاسمانی به‌رین وڵاتت بێ. هه‌ڵكشێ ئه‌ی ده‌ریای ئاور و گڕ! با گڕكانی ئه‌وین خه‌ڵاتت بێ. كوا له‌و ئاقاره نێرسالاره هه‌ڵده‌كه‌ی؟ هه‌ڵكشێ ئه‌ی له هیوا به‌رزتر! له سه‌ر ئه‌ستێران هه‌ڵنیشه! تۆ كوا قه‌فه‌س جێته؟ هه‌ڵكشێ ئه‌ی ته‌واری به‌رزه‌فڕ! نه‌وی مه‌به! له‌و هه‌واره بۆ ڕاوكه‌ران كه‌وی مه‌به! هێدی
|+| نوشته شده توسط کچانی کورد در دوشنبه ششم فروردین 1386 ساعت
شاری خامۆشان
تاقه کووچه‌ی شاری خامۆشان ،
خۆڵه‌پۆتینێکی نه‌رمه ، قرچه‌قرچی نیوه‌ڕۆی هاوینه ، گه‌رمه ، چۆڵ و بێ ئاواییه ، زۆر له‌مێژه هاتوچۆی تێدا نییه .. ئه‌منی ڕێبوار ، ئاره‌قم تک تک له ڕومه‌ت دێته خوار ، ده‌یکوتم ماندوو شه‌که‌ت ، ده‌چمه پێشێ . . خۆره‌تاو دنیا ده‌سووتێنێ، ده‌ڵێی گیانم ده‌کێشێ .. جێگه پێیه‌ک ، جێ ده‌مێنێت و ده‌بێته نه‌خشی ڕێیه‌ک ، ڕێیه‌کی سووتاو به تیشکی داخ و گه‌رم ، خۆڵه پوتێکی نه‌رم ، *** ڕێزه‌ماڵێک دێته به‌ر چاو تۆز له‌سه‌ر نیشتوو، له ده‌س چوو .. ده‌رک و دیواری به‌سه‌ر یه‌کدا ڕمیو ، مردوو .. ئاخرین ماڵ : کاول و وێران و ڕوخاو ، چاوه‌یه‌کی نیوه سووتاو ، باخچه‌یه‌کی ئیشک ، بێ گیا ، تێک دراو ، چۆڵ و بێده‌نگ ، مات و بێ ڕه‌نگ ، ده‌رکی ژینی داخراو ، سه‌رده‌مێکی کۆشکی ئاواتی منی ئاواره بوو .. *** تاقه کوچه‌ی شاری خامۆشان ، خۆڵه‌پۆتینێکی نه‌رمه ، نیوه‌ڕۆی هاوینه ، گه‌رمه ، شوێنی پێیه‌ک ، نه‌خشی ڕێیه‌ک ، یادگاری ئاخرین میوانی شاره ، دوور ... کوندێک خه‌م ده‌خوێنێ : ـ ئاخۆ له‌م ڕێگایه کێ ڕێبواره ئه‌مجاره .. ؟ مه‌هاباد 1966 |+| نوشته شده توسط کچانی کورد در دوشنبه ششم فروردین 1386 ساعت
|